١٣ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٣:٣٢
دادوەری هەڵاتووی ئێرانی لە وڵاتی ڕۆمانی دەستگیر کرا

وتەبیژی دەسەڵاتی داد لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند دادوەر مەنسووری کە لە ئێران هەڵاتبوو، لە وڵاتی ڕۆمانی دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - غوڵام حسێن ئیسماعیلی سەبارەت بە دادوەر مەنسووری وتی: ئەو کەسە لە ڕۆمانی دەستگیر کراوە بەڵام بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چونکوو هیچ گەشتێک ئەنجام نادرێت، جارێ نەهێنراوەتەوە ئێران.

ناوبراو سەبارەت بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ مەجدیش وتی: ئەو دۆسیە هی ساڵی ٩٧ و ٩٨ ە هیچ پێوەندیەکی بە شەهید بوونی سەردار سولەیمانییەوە نییە. ئەو کەسە لە ساڵەکانی ٩٦ و ٩٧ زانیاریی دەگەیاندە دەزگای هەواڵگی ئەمریکا(سیا) و مووساد.

ئیسماعیلی سەبارەت بە ئەوەی کە لەگەڵ کام یەکە لە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە پێوەندیدا بووە؟ وتی: نابورو زیاتر لە سووریا بووە و بنەماڵەکەی نیشتەجێی ئەوێن، هەر لە سووریا زانیاریگەلێکی سەبارەت بە هێزەکانی ئێران و چالاکییەکانیان دەخستە بەردەستی دوژمنەوە.